پسپۆڕێک: بەهۆی کەمجووڵەیی و قەڵەوییەوە شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵان زیادبووە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرە لە دهۆک رایدەگەیێنێت، زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵان، بۆ کەمجووڵەیی و قەڵەوی دەگەڕێتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024 د. وەلید مستەفا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرە لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، وەکو سەنتەرەکە دەرمانەکانیان کوالێتیی بەرزن و دەکرێت تووشبووان پشتیان پێ ببەستن.
 
بە گوتەی د. وەلید مستەفا، ئەوانەی دەرمانەکانی شەکرەش بەکاردەهێنن، پێویستە وەرزش بکەن و پارێزی لە خۆراکیش بکەن، بۆ ئەوەی کاریگەریی دەرمانەکە زۆر بێت.
 
ئەوەش باسدەکات کە دوای تەمەنی 35 ساڵی، پشکنینی پێشوەختەی شەکرە بکرێت، بەتایبەت ئەوانەی لەنێو ماڵباتەکەیان تووشبووی نەخۆشییەکە هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پشکنینی ڤایرۆسی MPOX کە ناسراوە بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون. وێنە: Reuters

WHO: تائێستا ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون' مەترسییەکی جیهانییە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، مەترسییەکانی ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون' هێشتا هەن و ئەگەری بڵاوبوونەوەی بە بە جیهاندا وەکو پەتایەکی جیهانی هەیە.