لە چین خانمێک دووانەیەکی لە دوو منداڵدانی جیاوازدا دەبێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

خانمێک لە چین دووانەیەک {کوڕێک و کچێک}ـی بە دوو منداڵدانی جیاواز دەبێت و ''هەردوو منداڵەکە تەندروستن''.
 
خانمەکە ناوی لییە و د. چای یینگ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لەو نەخۆشخانەیەی هەرێمی شانکسی کە خانمەکە دووانەکانی لەدایکبوون، دەڵێت: کوڕێک و کچێکی بووە کە هەریەکەیان لە منداڵدانێکی جیاوازی خانمەکە گەشەیان کردووە.
 
ئەو پسپۆڕە دەڵێت، دووگیانیی خانمەکە هەشت مانگ و نیوی تێپەڕ کرد و توانراوە بە نەشتەرگەری منداڵەکان بە سەلامەتی دەربهێندرێن.
 
بەپێی ناوەندی کلڤیلاندی پزیشکی، بوونی دوو منداڵدان دۆخێکە پێی دەگوترێت didelphys کە 0.3٪ـی خانمان دوو منداڵدانیان هەیە و ئەگەری تووشبوونیان بە 'لەبارچوون، منداڵبوونی پێشوەختە، خوێنبەربوون و چەندان کاریگەریی لاوەکیی دیکەش' هەیە.
 
هەر بەپێی ناوەندەکەن، هەر منداڵدانێک جۆگەی هێلکە و هێلکەدانی تایبەت بە خۆی هەیە، تەنانەت هەندێک سەرچاوەش دەڵێن، حاڵەتەکە ئەوەندە دەگمەنە کە لەکۆی ملیۆنێک منداڵبوون، رەنگە یەک منداڵبوونی لەو شێوەیە رووبدات.
 
پسپۆڕێکی کورد رێگەکانی پێشگیریکردن لە ناتەواویی سکماکیی کۆرپەلە رووندەکاتەوە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە