پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکاتەوە

30-12-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

تۆڕی میدیایی رووداو بۆ چوارەم ساڵ پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بە شێوەیەکی جیاواز دەستپێدەکاتەوە، رۆژی چوارشەممە 1-1-2025 کەمپینەکە رادەگەیێندرێت و کلینیکێکی ئەنتیتۆباکۆش دەکرێتەوە.
 
کلینیکەکە لەنێو نەخۆشخانەی تایبەتی ''پار''ـە و پزیشکی پسپۆڕی سینگ و هەناسە، پزیشکی گشتی و تیمی پەرستاریی راهێندراو هەن، هەموو ئامێرە پزیشکییە پێویستەکان بۆ پشکنین و چارەسەرە پزیشکییەکان دابینکراون.
 
هاوکات ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرزی جۆری 'تیگۆ 7 پڕۆ'ـی کۆمپانیای شێری سەراب دەکرێتە خەڵات بۆ براوەی ئەنتیتۆباکۆی ئەمساڵ.
 
چۆنیەتیی پشکنینی بەشداربووان لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ؛
 
سەرەتا بەشداربوو خۆی تۆماردەکات و پشکنینی سەرەتایی بۆ دەکرێت و چارەسەریش وەردەگرێت، پاشان دوای مانگێک دەبیندرێتەوە، ئینجا پاش سێ مانگ دووبارە دەبیندرێتەوە و پاشانیش دوای سێ مانگ دیکە پشکنینی بۆ دەکرێت، واتە 7 مانگ کەسی بەشداربوو کە وازی لە تووتن هێناوە چاودێریدەکرێت و ئەوانەی لە پشکنینەکان دەردەچن کە وازیان لە تووتن هێناوە، دەخرێنە نێو تیروپشک و لە 1-1-2026 براوەی خەڵاتەکە رادەگەیێندرێت. 
 
ئامانجی پڕۆژەکە؛
 
ئامانجی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دووربوونی هاونیشتمانییانە لە جگەرە و نێرگەلەکێشان و بەرهەمهێنانی نەوەیەکە دوور لە جگەرە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی، تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان لە رێگەی پرۆژەکەوە بە سەرکەوتوویی وازیان لە جگەرە هێناوە و ئێستا لە تەندروستییەکی زۆرباش و دوور لە دووکەڵی جگەرە دەژین.

لە ماوەی رابردوودا سێ ساڵ بەسەریەکەوە، 2017 تاوەکو 2020 تۆڕی میدیایی رووداو وەکو یەکەم میدیا لە جیهاندا کەمپینی ئەنتیتۆباکۆی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەبرد، لەو سێ ساڵەدا نزیکەی 40 هەزار کەس لە هەموو بەشەکانی کوردستان و کوردانی تاراوگەش بەشدارییان تێداکرد و وازیان لە تووتن هێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاری ئاغۆک، بەرپرسی ژینگە و تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر

بەرپرسێکی پەروەردەی هەولێر: کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی رووداو گرنگە بۆ نەهێشتنی تووتن لە قوتابخانەکان

بەرپرسی ژینگە و تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایدەگەیێنێت، کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی رووداو زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی جگەرە و نێرگەلە لەنێو منداڵ و نەوجەوانان بەتایبەت لەنێو قوتابخانەکان.