کارگێڕیی نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی سلێمانی: لە بری بایکۆت، دەواممان کەمکردووەتەوە

16-12-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانی رایدەگەیێنێت، نایانەوێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ خەڵک بوەستێنن و لەبری بایکۆتی کار، دەوامی کارمەندانیان کەمکردووەتەوە و دەوام بەردەوامە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 16-12-2024 پاکیزە عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، کێشە و گیر و گرفتەکانی کارمەندانیان بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی گەیاندووە و بڕیاردراوە بۆ هاوسەنگڕاگرتنی دۆخەکە تەنیا دەوامی کارمەندەکان بە شێوەیەکی کاتی کەمبکەنەوە.
 
پاکیزە عەلی دەڵێت، بەشی فریاکەوتن و کوتان لە نەخۆشخانەکە بەردەوام بووە لە کارکردن و بەیانیش نۆرەی چەندین منداڵبوون دانراون و دەوام ئاساییە.
 
بە گوتەی کارمەندانی ناڕازی، تاوەکو مووچەی مانگی 11ـش دابەشنەکرێت، ئەوان هەر بەردەوام دەبن لە بایکۆت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە