رووداو - تەندروستی
هۆشداری لە کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەدرێت، ئەو دەڵێت: ''رێکخراوەکە سەرکەوتوونەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و لایەنگیری چین دەکات''.
بەپێی راوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێدراوی ئەمریکا، هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆک؛ خۆی لە بەردەوامیی هاوکارییە داراییەکانی بۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکشێنێتەوە.
د. لۆرێنس گۆستن، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی لە ئەمریکا دەڵێت، کشانەوەی ترەمپ بۆشاییەکی گەورەی دارایی لەسەر تەندروستیی جیهانی بەجێدەهێڵێت.
ناکۆکییەکانی نێوان ترەمپ و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ساڵی 2020ـەوە دەستیان پێکرد و دوای ئەوە دێن کە گومانیان لە ڤاکسینی کۆڤید-19 هەبووە و ترەمپ رێکخراوەکەی بەوە تۆمەتبارکردووە کە شکتی هێناوە لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، تەنانەت بە لایەنگری چینیشی دانا.
لەکاتێکدا ئەمریکا گەورەترین بەخشەری بودجەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانییە کە 16٪ـی بوودجەی وڵاتەکەی بۆ رێکخراوەکە دابینکردووە.
دەیڤیدسۆن هامەر، پڕۆفیسۆری تەندروستی و پزیشکیی جیهانی لە ئەمریکا دەڵێت، بە وازهێنانی ترەمپ لە WHO دەشێت ئەمانە رووبدەن؛
- بودجەی 16٪ـی رێکخراوەکە نامێنێت.
- پەیوەندیی نێوان FDA و CDC لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەپچڕێت.
- سەرچاوەی کۆکردنەوەی ئاماری WHO لاوازدەبێت.
- بوودجەی کەمتر بۆ دابینکردنی ڤاکسین بە وڵاتە هەژار و داهاتمامناوەندەکان دابیندەکرێت.
- رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای داهاتوو لاوازدەبن.
- چاودێریی پەتاکان و تەندروستیی گشتی لە ئەمریکا لاوازدەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ