پێنج سوودی سینگڵی بزانە

11-11-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئەمڕۆ 11ـی نۆڤێمبەر؛ رۆژی جیهانیی سینگڵەکانە و بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتیی چالاکڤانانی رەگەز، لە جیهاندا پێشبینیدەکرێت نزیکەی دوو ملیار و 100 ملیۆن سینگڵن هەبن کە زۆرینەیان لە هیندستان و بەنگلادیشن.
 
سوودەکانی سینگڵی بەگوێرەی توێژینەوە و سەرچاوە جیهانییەکان؛
 
1- تەمەندرێژی
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سینگڵەکان بەهۆی کەمیی تەنگەژە و ئاڵۆزیی ژیانیان، تەمەنیان درێژە و ئاسوودەترن، بەمەش ئەگەری مردنی لەناکاویان کەمترە.
 
2- چالاکی و بەردەوامی لە کارکردن
 
پسپۆڕان دەڵێن، سینگڵەکان کات و وزەیەکی زیاتریان هەیە، ئەمەش وایان لێدەکات باشترکاربکەن و بەرهەمداربن.
 
3- کاتی زیاد بۆ وەرزش
 
توێژینەوەیەکی بەشی چارەسەری سرووشتیی زانکۆی پۆڵاند رایدەگەیێنێت، سینگڵەکان 70٪ زیاتر وەرزش و راهێنان دەکەن بەراورد بەوانەی ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە؛ ئەمەش وادەکات ئەگەری تووشبوونیان بە کێشە تەندروستییەکانیان کەمببێتەوە.
 
4- خەوی باش
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی خەو لە ئەمریکا، یەکێک لە هۆکارەکانی تێکچوونی خەو بریتییە لە خەوتن لەگەڵ کەسێکی دیکە بەهۆی خووەکانییەوە کە بەشێکی هاوژینان دووچاری ئەمە دەبن، چونکە کاتێک کەسێک بە تەنیا دەخەوێت دەتوانێت لە هەر دۆخێکدا بێت بخەوێت و خەوی خۆش بێت، هەروەها کەمتر دەوروبەری کار لە کوالێتیی خەوەکەی دەکەن. 
 
5- گوشاری دەروونیی کەمتر
 
بەپێی دامەزراوەی دەرووندروستی لە بەریتانیا، ئەوانەی لە پەیوەندیدان هەمیشە گوشاری دەروونییان هەیە، چونکە لە خەمی کەسێکی دیکە دان، هەروەها سەربەخۆیی دارایی وا لە سینگڵەکان دەکات لەو روانگەیەوە کەمتر هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە