تەندروستیی پاکستان: تووشبوویەکی نوێی ''ئاوڵەی مەیموون'' تۆمارکرا

31-08-2024
شکار رێبوار
نیشانەکردن ئاوڵەی مەیموون
A+ A-
رووداو - تەندروستی

تەندروستیی پاکستان تووشبوویەکی نوێی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموونی راگەیاند و ئێستا سێ تووشبووی نەخۆشییەکە لە وڵاتەکە تۆمارکراون.
 
وەزارەتی تەندروستیی پاکستان رایدەگەیێنێت، تووشبووە نوێیەکە لە فڕۆکەخانە دەستنیشانکراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەردوو تووشبووەکەی رابردوو لە فڕۆکەخانە لە جەددەی سعودیەوە گەڕابوونەوە شاری پیشاوار لە پاکستان.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی نەخۆشیی ''ئاوڵەی مەیموونەوە'' ئاشکرای دەکات، تائێستا زیاتر لە 18 هەزار تووشبوو لە هەرێمی دیمۆکراتی کۆنگۆ تۆمارکراون و 629 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
د. تێدرۆسی ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: ''زیاتر لە پێنج هەزار کەس تووشبووی جۆرە گۆڕاوەکەی ئاوڵەی مەیموونن کە مەترسیدارە و بە خێراییش بڵاودەبێتەوە''.
 
د. تێدرۆس ئادهانۆم دەشڵێت: ''کاردەکەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون بۆ هەموو وڵاتانی ئەفریقا بەردەستبێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.