دامەزراوەی جەڵتەی مێشک لە ئەمریکا باشترین رێگەی پێشگیری لە جەڵتەکە ئاشکرادەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دامەزراوەی جەڵتەی مێشک لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک خۆراکی تەندروست و جووڵەی رۆژانەی هەبێت، لە جەڵتەی مێشک بە دوور دەبێت.
 
بەگوێرەی دامەزراوەکە، پزیشکان پێویستە جەخت لە چوار پێوانەی دیاریکراو بۆ نەخۆشان بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک بەراوردبکەن؛ پێوانەکانیش ئەمانەن:
 
- بەرزی پەستانی خوێن
- بەرزیی چەوریی خوێن
- قەڵەوی
- شەکرە
 
دامەزراوەکە ئەوەش باسدەکات، دەکرێت 80٪ جەڵتەی مێشک بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست پێشگیری لێبکرێت.
 
سەنتەری کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا دەریدەخات، ساڵانە لە ئەمریکا هەشت هەزار تووشبووی جەڵتەی مێشک تۆماردەکرێن و 20٪ـیان دووچاری پەککەوتەیی دەبنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو قولاپەی لە گەرووی کچە 15 ساڵانەکە دەرهێنرا. وێنە: نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری.

لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر قولاپێک لە گەرووی کچێکدا دەرهێنرا

نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگای لە هەولێر وێنەی دەرزییەک بڵاودەکەنەوە کە لە گەرووی نەوجەوانێکدا دەرهێندراوە، نەخۆشانەکە ئاشکرای دەکات، نەخۆشەکە کچە و تەمەنی 15 ساڵە.