کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ بەردەوامە لە پشکنین بۆ ئەوانەی واز لە تووتن دەهێنن

04-01-2025
شکار رێبوار
پشکنین بۆ بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆ لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت. وێنە: رووداو
پشکنین بۆ بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆ لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لەنێو نەخۆشخانەی 'پار' لە هەولێر کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ کراوەتەوە و هەر کەسێک لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بەشداربێت، لەوێ پشکنینی بۆ دەکرێت و رێنوێنیی دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر وازهێنانی لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپدا زاڵبێت.
 
ئەمڕۆ شەممە، لەنێو کلینیکەکە ئەحمەد جەمال بە رووداوی گوت، هەر کەسێک ناوی خۆی لە فۆڕمەکە لە هەرێمی کوردستان تۆماربکات، پەیوەندیی پێوە دەکەن و دەبێت بێتە کلینیکەکە بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکرێت و رێنوێنی بکرێت.
 
یەکێک لە بەشداربووەکان چووەتە کلینیکەکە و دەڵێت، ''30 ساڵە جگەرەدەکێشم، شەوان بۆنێکی زۆر ناخۆشم لێدەهات و هەناسەشم تەنگ بوو، بۆیە کە پڕۆژەکەم بینی بەشداریم کرد''.
 
لە ماوەی چوار رۆژی راگەیاندنی پڕۆژەکە، زیاتر لە 7 هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە، کلینیکەکە لە کاژێر 9ـی بەیانی تاوەکو کاژێر 3ـی دوای نیوەڕۆ کراوەیە لە نەخۆشخانەی 'پار' لە هەولێر کە دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری.
 
ئەمە فۆڕمی خۆتۆمارکردنە لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ یاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانی 07513233353 یان 07713233353 و ناوی خۆتان لەڕێگەیانەوە تۆماربکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە