رووداو - تەندروستی
لە رووماڵی راگەیاندنی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە 1-1-2024 کاژێر 16:00 دوو پسپۆڕ میوانی بوولتەنەکە بوون و د. پەری محەممەد، پسپۆڕی تەندروستیی منداڵان لە سلێمانی دەڵێت: ئەنتیتۆباکۆ دەبێت بچێتە هەموو ماڵێکەوە بۆ ئەوەی تاک هۆشیار بکاتەوە لە زیانەکانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ.
د. پەری محەممەد، پسپۆڕی تەندروستیی منداڵان دەڵێت: رێژەی بەکارهێنانی ڤەیپ لەنێو منداڵاندا زیادیکردووە کە هەمان کاریگەریی جگەرە و بگرە زیاتریش لەسەر جەستەی منداڵ دروستدەکات.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕەی تەندروستیی منداڵان، ڤەیپکێشان کورتخایەن دەبێتەهۆی هەناسەتەنگی و قورسبوونی سییەکانی، درێژخایەنیش دەبێتەهۆی برینداربوونی سییەکان کە دۆخێکی مەترسیدارە بۆ منداڵان.
لە بەشێکی رووماڵەکەدا ئاکۆ فایەق، چارەسەرکاری دەروونی لەنێو ستۆدیۆی ناوەند رایگەیاند، خەریکە جگەرە و ڤەیپکێشان دەبێتە دیاردەیەکی باو و لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.
ئاکۆ فایەق دەڵێت، دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان دەشێت تێکچوونی دەروونی رووبدات و هەر ئەمەش وا لە تاک بکات سەرکەوتوو نەبێت لە وازهێنانەکەیە، ئەمەش بۆ ئەو بڕی نیکۆتینە دەگەڕێنێتەوە کە کەسەکە پێوە ئالوودەبووە.
بۆیە پێشنیازدەکات، پشت بە پسپۆڕی دەروونی یاخود چارەسەرکاری دەروونی ببەسترێت، چونکە مامەڵەی دەروونی کلیلێکی سەرکەوتنە بەسەر بەرهەمەکانی تووتندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ