نەخۆشنامە؛ ئەگەر خەڵک باری دەروونیی ئارامبێت، هیچ کەسێک لەسەر هۆڕنلێدان ناکوژرێت

01-12-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی نەخۆشنامە باسی دەروونی شۆفێرە و دوو میوان بەشدارن؛ د. هونەر، پێشکێشکاری پۆدکاستەکە چیرۆکێک دەگێڕێتەوە کە لەماوەی ئێشکگریی فریاکەوتندا شەوێک پێش جەژنی قوربان لە رووداوێکی هاتووچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و تەنیا یەک کۆرپە لە ژیاندا مایەوە ئەویش بە مێشکێکی مردوو.
 
لەبارەی ئەم مژارانەوە عەقید بەختیار محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی و ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی میوانن و عەقیدەکە دەڵێت: زۆرینەی ئەو رووداوانە پەیوەندییان بە باری دەروونی شۆفێرانەوە هەبووە، گەنجانیش زۆرترین قوربانیی ئەو کێشەیەن.
 
عەقید بەختیار محەممەد لەبارەی پشکنینی چاو بۆ شۆفێران دەڵێت: پڕۆسەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی لێخوڕین بووەتە رۆتین، چونکە لە هەندێک شوێن لەبری ئەوەی پێنج پزیشک واژۆی لەسەر بکەن، تەنیا یەک کەس واژۆی کردووە.
 
بە گوتەی بەختیار محەممەد، هیچ لۆژیکێک لەوەدا نییە کە ئەگەر خەڵک باری دەروونی ئارامبێت، لەسەر فووللایت یاخود هۆڕنلێدانێک بکوژرێت.
 
ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ پشکنینێکی دەروونی لەکاتی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ناکرێت و بایەخ بەو لایەنە نەدراوە، چونکە بە گوتەی ئەو، هەندێک کەس لەو گرووپانەن کە بە ئاسانی تووڕەدەبن و دەربڕینی کاردانەوەیان خێرایە.
 
ئەڤین ئەحمەد دەڵێت: ''لە شۆفێریدا کوڕان خێراترن لە خانمان، چونکە هۆرمۆنی تێستۆستیڕۆنیان زۆرترە''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵە تووشبوو بە نەخۆشییە دەگمەنەکە. وێنە: ئانادۆڵ

لە باکووری کوردستان پاڵپشتیی تووشبووی نەخۆشییەکی دەگمەن دەکرێت؛ لە ماڵەوە وانەی پێ دەگوترێت

هەمزە مەرتەری تەمەن 13 ساڵ، دانیشتووی گوندێكی سەر بە شارۆچکەی بێگرە لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، هەر لە منداڵییەوە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی سکماکی بووە. ناتوانێت بچێتە قوتابخانە، توانای رۆیشتنی نییە و بە زەحمەت قەڵەم دەگرێت.