ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: دامەزراندن بەشێکە لە تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندنی پزیشکانی گشتی

13-02-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، دامەزراندنی پزیشکانی گشتی بەشێکە لە تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندنیان و دامەزراندنیان پێویستە لەلایەن هەرێمی کورستانەوە بێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-2-2025 دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرسی دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژی پزیشکی بە رووداوی راگەیاند، دامەزراندنیان بەشێکە لە تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندنیان و پەیوەندیی بە یاسای بودجەوە نییە.
 
دارا سێکانیانی دەڵێت: دامەزراندنی پزیشکانی گشتی لای هەرێمی کوردستانە و بودجەکەش لە عێراقەوە بۆیان دابیندەکرێت.
 
ئەمڕۆ لە هەولێر و سلێمانی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو گردبوونەوە و بە جلوبەرگی پزیشکییانەوە چوونە سەر شەقام، ئەوان  داوادەکەن کە دابمەزرێن و چارەنووسییان یەکلایی بکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-2-2025 لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و بەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو گردبوونەوە، یەکێکیان بە رووداوی گوت، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئێمەی بێئومێد کرد لە دامەزراندن.
 
یەکێکی دیکەشیان دەڵێت: دانەمەزراندنمان کێشەی بۆ پزیشکانی خولاویش دروستکردووە، چونکە ئەوانیش ناونیشانی زانستییان بەرزناکرێتەوە تاوەکو ئەم  پزیشکانەی ئێستا دانەمەزرێن.
 
ئەو پزیشکانە بەگوتەی خۆیان حەوت مانگە بڕیاری راستەوخۆ دامەزراندنیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دواکەوتووە، ئەوەش دەڵێن کە بڕیارێکی نوێ حکومەت ئەوانی بێگومان کردووە لە دامەزراندن.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، حەوت زانکۆ بەشی پزیشکیی گشتییان هەیە و ساڵی رابردوو، 778 پزیشکیان پێگەیاندووە کە تاوەکو ئێستا هیچیان دانەمەزراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.