پسپۆڕێکی کورد لە بەریتانیا: لای ئێمە مەرجەکانی نەشتەرگەریی منداڵبوون زۆر قورسن

07-04-2025
شکار رێبوار
د. سەناریا رەئووف، راوێژکاری نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون - وێنەی چەند منداڵێک لەنێو ژووری شووشەیی
د. سەناریا رەئووف، راوێژکاری نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون - وێنەی چەند منداڵێک لەنێو ژووری شووشەیی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی راوێژکاری نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون ئاشکرای دەکات، دەشێت ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری لەدایکدەبن، زیاتر و ئاسانتر تووشی فرەجووڵەی کەمسەرنج ADHD بن یاخود ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکانی ئۆتیزمیان خێراتر بێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 7-4-2025 د. سەناریا رەئووف، راوێژکاری نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە رۆژی جیهانیی تەندروستیدا و لەنێو بووڵتەنی تەندروستی لە بەریتانیاوە بە ئۆنلاین بەشداربوو و گوتی، بەراورد بە هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە ئاسانی نەشتەرگەریی منداڵبوون بەبێ هۆکار، بۆ خانمان ناکرێت، تەنانەت ئەگەر بە رەزامەندیی دایکەکەش بێت.
 
د. سەناریا رەئووف دەڵێت: ''ئەگەر هەر دایکەکە داوای بکات، ئەوا باشترە دوای هەفتەی 38ـەمینی دووگیانی بێت و ئەویش دەبێت هۆکارێکی زانستی لە پشتەوە بێت، ئینجا نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت''.
 
بەگوێرەی ئەو پسپۆڕە، منداڵبوون بە نەشتەرگەری و منداڵی ناکام بە هۆکاری زیادبوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە تەمەن بچووکەکانی منداڵان دەگەڕێنێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە