پەیمانگەیەکی ئەڵمانی: ئەوانەی لە ماڵباتەکانیان بەرزە چەوریی خوێن هەیە، پشکنین بکەن

25-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پەیمانگەی ئەڵمانی بۆ چاودێری و کواڵیتیی تەندروستی دەریدەخات، پشکنینی پێشوەختەی کۆلیستڕۆڵ لە منداڵان و مێردمنداڵان بکرێت، بەتایبەت لەوانەی کە لە مێژووی خێزانییان بەرزیی چەوریی کۆلیستڕۆڵ هەیە.
 
توێژینەوەکە لە پەیمانگەی ئەڵمانی بۆ چاودێری و کواڵیتیی تەندروستی هاتووە کە پشکنینی پێشوەختە بۆ چەورییەکان بکرێت.
 
بەگوتەی WHO، پشکنینی پێشوەختەی چەوری، شەکر و بەرزەپەستانی خوێن لە تەمەنی سەرو 35-40 ساڵی بکرێت، ئەو کەسانەی لە مێژووی خێزانییەکەیاندا نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزەپەستانی خوێن هەیە پێویستە لە تەمەنێکی زوودا پشکنینی پێشوەختە بکەن.
 
رووداو بۆچوونی خەڵکی وەرگرتووە لەبارەی پشکنینی پێشوەختە و یەکێکیان دەڵێت، تائێستا نازانێت گرووپی خوێنەکەی چییە، چونکە پشکنینی نەکردووە، پیاوێکی دیکەش گوتی، هەموو شەش مانگ جارێک پشکنین دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە