رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی شەکرە و نەخۆشییەکانی کوێرەڕژێنەکان رایدەگەیێنێت، جووڵە و وەرزش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە کەمدەکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17-11-2024 د. دیلمان عەتار، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان بە رووداوی راگەیاند، هەر کەسێک بە پارێزیی خۆراک و وەرزشی بەردەوام دەکرێت لە جۆری دووەمی شەکرە بەدوور بێت.
بە گوتەی د. دیلمان عەتار، ئەوانەشی کە دەرمانی شەکرە وەردەگرن پێویستە وەرزش بکەن، تاوەکو شەکرەکەیان کۆنتڕۆڵببێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 هەزار تووشبووی شەکرە هەن کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن.
ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، دەریدەخەن؛ ساڵانە نزیکەی پێنج هەزار تووشبووی شەکرە لە سەنتەرەکان و ناوەندە پزیشکییەکان تۆماردەکرێن، ئەمە جگە لەوەی کە بەشێکی زۆری خەڵک نازانێت کە شەکرەی هەیە، یاخود بەشێکیان شەکرەیان هەیە و تۆمارنەکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ