رووداو - تەندروستی
لە ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی نەخۆشخانەیەکی 100 تەختی لەسەر رووبەڕی 3 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە و کارەکانی تەواو بوون؛ ''215 کارمەندی تەندروستی بە گرێبەست بۆ دانراوە''.
ئەمڕۆ سێشەممە 28-1-2025 د. ئیبراهیم حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای ئامێدی بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشخانەکە دەکەوێتە کۆمەڵگەی هێتیتێ و بەم زووانە دەکرێتەوە، چونکە هەندێک کاری بچووکی تێدا ماوە کە بۆی دابینبکرێت.
د. ئیبراهیم حەسەن گوتی، هەموو رێکارێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەکە بەردەستن و ئامێری پێشکەوتوو دابینکراوە، هاوکات 215 کارمەندیش لەو نەخۆشخانەیە بە گرێبەست دادەمەزرێن و بەشێکی زۆری ئەو پزیشکانەشی کە بۆی دابینکراون خەڵکی دهۆکن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ