رووداو - تەندروستی
دکتۆر ئاراس برادۆستی لە بەریتانیا خەڵاتێکی زێڕینی بردەوە، ئەو تاکە براوەی خەڵاتی زێڕینی دامەزراوەی کام فیلمینگ پڕۆدەکشنی بەریتانییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1-12-2024 لە شاری بێرمینگهام لە ئینگلاند لە رێوڕەسمێکدا دکتۆر ئاراس برادۆستی، پێشکێشکاری بەتوانا و بەڕێوەبەری دێسکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی رووداو خەڵاتێکی زێڕینی وەرگرت.
دکتۆر ئاراس برادۆستی دەڵێت: وەرگرتنی خەڵاتەکە لەپای هەوڵی جیدیی تۆڕی میدیایی رووداوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستی و بایەخدانی زیاتر بە تەندروستیی گشتی کە هەر لە دامەزراندنییەوە بێوچان تاوەکو ئێستا تەندروستی بەشێکی سەرەکیی بووە.

رێوڕەسمەکە بەبۆنەی 10 ساڵەی دامەزراندنی دامەزراوەی کام فیلمینگ پرۆدەکشن بەڕێوەدەچێت، میوانانی رێوڕەسمەکە پارێزگاری بێرمینگهام، نوێنەرایەتیی حکومەت و پەرلەمانی بەریتانیا، راگەیاندنکار و هونەرمەندانی بەریتانی، ئوسترالی، ئەمریکی، کەنەدی و ئەورووپی بوون.
هەروەها هەریەک لە باڵیۆزی عێراق و نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و بەشێک لە پزیشکانی کوردیش لەوێدا بەشداربوون.
لەنێو ئەم رێوڕەسمەی دامەزراوەی کام فیلمینگ پڕۆدەکشنی بەریتانی، 15 خەڵاتی جیاجیا بەخشرانە براوەکان و دکتۆر ئاراس برادۆستی یەکەم کەس بوو کە خەڵاتی زێڕین بۆ ساڵی 2024 بەدەستبهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ