لقی دهۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی: پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بەجێهێنانی پەیامێکی ئایینی ئیسلامە

03-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرپرسی لقی دهۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی رایدەگەیێنێت، جگەرەکێشان وا لە مرۆڤ دەکات بە دەستی خۆی، خۆی بخاتە مەترسییەوە و زیان بە خۆی بگەیێنێت.
 
مەلا جیهاد دۆسکی، بەرپرسی لقی دهۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی تایبەت بە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی رووداو گوتی، یەکێک لە پەیامە سەرەکییەکانی ئایینی ئیسلام پاراستنی تەندروستیی مرۆڤەکانە، هەر بۆیە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆش کار دەکات بۆ بەجێگەیاندنی ئەو پەیامە.
 
مەلا جیهاد دۆسکی گوتیشی، سادەترین زیانی جگەرەکێشان لەسەر تاک بۆنی ناخۆشی جگەرەکەیە و لە ئایینی ئیسلامیش چوونە مزگەوتن و شوێنە گشتییەکان بە بۆنی ناخۆشەوە قەدەخەیە.
 
کامپەینی ئەنتیتۆباکۆ بەردەوامە و ئەمجارە بەتایبەتە بەوانەی دەیانەوێت لە مانگی رەمەزاندا واز لە جگەرە، نێگەلە و ڤەیپ بهێنن.
 
بۆ ئەوەی بەشداریبکەیت پێویستە لەم فۆڕمە ناوت تۆماربکەیت، یاخود پەیوەندی بە 07513233353 یان 07713233353 بکەیت.
 
چۆنیەتیی پشکنینی بەشداربووان لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ؛
 
سەرەتا بەشداربوو خۆی تۆماردەکات و پشکنینی سەرەتایی بۆ دەکرێت و چارەسەریش وەردەگرێت، پاشان دوای مانگێک دەبیندرێتەوە، ئینجا پاش سێ مانگ دووبارە دەبیندرێتەوە و پاشانیش دوای سێ مانگ دیکە پشکنینی بۆ دەکرێت، واتە 7 مانگ کەسی بەشداربوو کە وازی لە تووتن هێناوە چاودێریدەکرێت و ئەوانەی لە پشکنینەکان دەردەچن کە وازیان لە تووتن هێناوە، دەخرێنە نێو تیروپشک و لە 1-1-2026 براوەی خەڵاتەکە رادەگەیێندرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە