رووداو - تەندروستی
بە هاوکاریی رێکخراوی منداڵپارێزیی کوردستان و گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە سلێمانی، چەند نەشتەرگەرییەکی دڵ بۆ چەندان منداڵ کران و تیمێکی ئیتاڵی و نێوخۆییش بەشدارن.
پڕۆژەکە ئەمڕۆ دووشەممە 7-4-2025 لە شاری پزیشکیی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی کرا، تیمێکی ئیتاڵییەکە نەشتەرگەرییەکانی کرد و د. دیار شێروان، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی دڵی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، ئامانجی سەرەکیی ئەم نەشتەرگەرییانە بۆ ئەوەیە کە سەفەری دوورە وڵات بۆ ماڵباتەکان نزیک بێتەوە و بتوانن لە هەرێمی کوردستان کێشەی منداڵەکانیان چارەسەر بێت.
هەر ئەمڕۆ نوعمان عەبدولڕەحمان، بەرپرسی بەشی پەیوەندی و هاوئاهەنگییەکانی رێکخراوی منداڵپارێزیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، تیمەکە لە ماوەی پێنج رۆژدا هەشت نەشتەرگەری دەکەن و لە نۆ پسپۆڕی ئیتاڵی پێکدێت.
نوعمان عەبدولڕەحمان دەڵێت: هەر منداڵێک لە رێکخراوی منداڵپارێزی تۆمارکرابێت و بە فیلتەری لیژنە پزیشکییەکەیاندا تێپەڕیبێت، ئەوا دەتواندرێت نەشتەرگەری بۆ بکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ