رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، شێرپەنجەی ملی منداڵدان کوشندەیە و یەکێک لە هۆکارەکانی ڤایرۆسێکە بە ناوی HPV.
ئەمڕۆ شەممە 8-3-2025 د. ليلان عەبدولخالق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بوولتەنی تەندروستیدا کاتی پشکنینەکان بۆ ئەو ڤایرۆسەی دەبێتەهۆی شێرپەنجەی ملی منداڵدان رووندەکاتەوە، بەجۆرێک؛
- خانمان ئەگەر هاوسەرگیرییان کردبێت، لەنێوان 24 - 49 ساڵان؛ سێ ساڵ جارێک پشکنینەکە بکەن.
- خانمان لەنێوان 50 - 65 ساڵان، پێنج ساڵ جارێک پشکنینەکە بکەن.
د. ليلان عەبدولخالق دەڵێت: پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدان ئاسانە و هیچ قورسییەکی تێدانییە، بەڵکو پشنینێکی باوە و پێشوەختە شێرپەنجەکە دیاریدەکات {ئەگەر هەبێت}.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ