لە ماوەی ددانهاتن چ خۆراکێک بە منداڵ بدرێت؟

دوێنێ کاژێر 12:16
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، لە قۆناخی ددانهاتندا منداڵ گیرۆدەی گریانی بەردەوام، دڵەڕاوکێ و کەمیی ئارەزووی خواردن دەبێتەوە.
 
د. ئەمینە تەها، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، قۆناخی ددانهاتن یەکێکە لە قۆناخە قورسەکانی ژیانی منداڵ و دایک، چونکە ماوەیەکی ماندووکەرە.
 
د. ئەمینە تەها گوتی، ئەگەر منداڵەکە لەم ماوەیە خۆراکی نەخوارد پێویستە بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت بۆ ئەوەی ئازاری پووکی کەمببێتەوە؛
 
- خۆراکە نەرمەکانی بدرێتێ وەکو 'مۆز، سێوی نەرم، سەوزەی کوڵاو و میوە' کە ئاسانترن بۆ منداڵ و باشتر وایە سارد بن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پووک.
 
- خۆراکە ساردەکانی پێ بدرێن وەکو 'ماستی بێ شەکر و خۆراکە ساردەکانی دیکە' کە ئازار و ئاوسانی پووک کەمدەکەنەوە.
 
- هەندێک خۆراکی رەق یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازار دەدەن وەکو خەیار و گێزەر، و باشتر وایە ئەوانیش سارد بن.
 
- دوورکەوتنەوە لە خۆراکە ترشەکان وەکو تەماتە و ئەوانی دیکە، چونکە ئازار و سووربوونەووی پووک زیاددەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە