رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ئەمریکا کراوە ئاشکرای دەکات، دەرمانێکی ئازارشکێن لەماوەی دووگیانیدا بخورێت، دەشێت کۆرپەلە تووشی فرەجووڵەی کەمسەرنج ADHD بکات.
توێژینەوەکە کاریگەریی دەرمانی پاراسیتامۆڵ دەردەخات لەسەر کۆرپەلەی خانمانی دووگیان و پسپۆڕێک دەڵێت: هەرچەندە سەلامەتترین بژاردەیە بۆ ئەو خانمانە، بەڵام زۆر بەکارهێنانی دەکرێت مەترسیی لەسەر کۆرپە دروستبکات.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ویسکۆنسن لەسەر 307 خانمی دووگیان کرا و دەکەوت، ئەو خانمە دووگیانانەی پاراسیتامۆڵی زۆریان بەکارهێناوە، منداڵەکانیان لە 10 ساڵی یەکەمدا نیشانەکانی نەخۆشیی ADHDـیان لەسەر دەرکەوتووە.
د. شیلا ساتیانارایان، پسپۆڕێکی زانکۆکەیە دەڵێت: خانمانی دووگیان کەمترین ئازارشکێن بەکاربهێنن.
بەگوێرەی پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستی لە بەریتانیا، لانیکەم 3٪ بۆ 4٪ی گەورەساڵان و 5٪ی منداڵان ADHD-یان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ