تەندروستیی فەلەستین بانگەوازی بەپەلە بۆ بەخشینی خوێن دەکات

18-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین داوای خوێنبەخشین لە خەڵکی غەززە دەکات و دەڵێت، لەو نەخۆشخانانە خوێنببەخشن کە لە کەرتەکە کراونەتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 18-3-2025 وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە پەڕەی فەرمییان بڵاوی کردووەتەوە کە داوای بانگەوازی بەخشینی خوێن بۆ هاووڵاتییانی غەززە دەکەن، چونکە ''بانکی خوێنی نەخۆشخانەکان داڕماون''.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی فراوانی کردنە سەر کەرتی غەززە و بە گوتەی سەرچاوە تەندروستییەکانی کەرتەکە، لانیکەم 310 کەس کوژراون کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.