رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، ساڵانە پشکنین بۆ نەخۆشیی ئەیدز بکرێت و باشترین رێگەی پێشگیریش؛ دوورکەوتنەوە لە سێکسی ناتەندروست و بەکارنەهێنانەوە کەلوپەلی یەکجاربەکارهاتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1-12-2024 هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی پێشگیری لە نەخۆشیی ئەیدز؛ د. شێروان خۆشناو، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی نەخۆشییەکە تاوەکو ئێستا پێکوتەی نییە و چارەسەریشی درێژخایەنە.
د. شێروان خۆشناو، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو دەڵێت: نەخۆشییەکە گوازراوەیە و زۆرینەی تووشبووانیش نیشانەکانیان دوا چەندین ساڵ دەردەکەون.
بە گوتەی ئەو پزیشکە، لەم ساڵدا تەنیا تووشبوویەکی ئەیدزی بینوە کە دەستنیشانی کردبێت و دەڵێت، هەستی پێنەدەکرد و بە پشکنینی پێشوەختە زانرا کە ڤایرۆسەکەی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ