نەخۆشنامە؛ بۆ کەمبوونەوەی قەبزی، ئاوی زۆر بخورێتەوە

19-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە لە پۆدکاستی ئەمڕۆی نەخۆشنامە رایگەیاند، باشترین وەرزش بۆ قەبزی، بەپێ رۆیشتنە. ئاماژە بەوەشدەکات قەبزبوون کێشەی باوی تووشبووانی رژێنی دەرەقییە.
 
د. هونەر رێبوار، پێشكێشکاری پۆدکاستی نەخۆشنامەیە کە هەموو رۆژانی رەمەزان پێشکێشدەکرێت و ئەمجارە د. سۆران زەنگەنە، پسپۆڕی هەناو میوانیەتی، لەبارەی رێکخستنی ئەو دەرمانانەی بۆ رژێنی دەرەقی بەکاردەهێنن دەڵێت: بۆ سستیی رژێنی دەرەقی، لانیکەم نابێت نەخۆشەکە سێ بۆ چوار کاژێر هیچی خواردبێت و گەدەی بەتاڵ بێت، تەنانەت دوای خواردنیشی، نابێت تاوەکو کاژێرێک هیچ بخۆیت.
 
د. سۆران زەنگەنە دەڵێت: باشترە تووشبووانی سستیی رژێنی دەرەقی، پارشێو دەرمانەکانیان بخۆن، هەروەها لەبارەی قەبزییەوە گوتی، قەبزبوون کێشەیەکی بڵاوە لەنێو تووشبووانی نەخۆشیی رژێنی دەرەقی و بۆ کەمبوونەوەی لە قەبزی، ئاوی زۆر بخورێتەوە یان زەڵاتە لەگەڵ ژەمەکاندا بخورێت.
 
باسی ئەوەشدەکات کە رێکردنی خێرا باشترین وەرزشە بۆ رێگری لە قەبزی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەندیکای پزیشکان - گردبوونەوەی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی.

سەندیکای پزیشکان: پێویستە پزیشکانی گشتیی دەرچووی 2024 بە زووترین کات دابمەزرێن

گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رایدەگەیێنێت: ئەگەر پزیشکان دانەمەزرێن، کێشەی سەرەکی لە کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەکان دروست دەبێت، هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، رێگە چارەی دیکە بۆ دامەزراندنی پزیشکانی گشتی بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات دابمەزرێن.