خراپبوونی دۆخی تەندروستیی سێلین دیۆن، ئادێلی خستە گریان

28-10-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سێلین دیۆن، هونەرمەندی کەنەدی دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 بە فەرمی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەگمەن و بێچارەسەر راگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ گوتی، نەخۆشییەکە بەجۆرێک پەرەی سەندووە کە کاریگەریی لە دەنگ، هەناسە و جووڵەی کردووە و دڵنیا نییە لەوە جارێکی دیکە دەتوانێت گۆرانی بڵیتەوە یاخود نا.
 
بەم هۆیەوە کاتێک ئەدێل، خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی لە دواین کۆنسێرتیدا، دیۆن دەبینێت بە گریانەوە دەچێتە لای و باوەشی پێدا دەکات و ئەو گۆرانیبێژە جیهانییەش دێنێتە گریان، لە بەرامبەردا دیۆن دەستی ماچ دەکات.
 
بەگوێرەی سەرچاوەی مایۆکلینیک، نەخۆشیی فرەڕەقبوونی دەماری MS نەخۆشییەکی درێژخایێنە و بەهۆی تێکچوونی کۆئەندامی بەرگریی جەستەوە دروستدەبێت، بەجۆرێک خانەکانی بەرگریی جەستە هێرشدەکەنە سەر خانەکانی جەستە.
 
لە هەندێک کەس نەخۆشییەکە نیشانەکانی لاوازن، بەڵام لە هەندێکیش نیشانەکانی لاوازبوونی بینین، ناڕێکیی قسەکردن و بەپێ رۆیشتن، لاوازبوونی بیرکردنەوەش دەشێت رووبدەن، تەنانەت هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکە نییە، بەڵام ئەگەر دەرمانی بۆ بەکارنەهێندرێت ئەوا دەشێت کەسەکە گیانلەدەستبدات یان ئیفلیج ببێت.
 
سیلین دیۆن، گۆرانیبێژی کەنەدی کە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی بەرهەمەکانی بڵاوکردووەتەوە، لەرێگەی گۆرانی 'My Heart Will Go On' ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا و لە فیلمی سینەمایی 'Titanic' بڵاوکرایەوە؛ ئەو تووشبووی نەخۆشیی MSـە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.