بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەڵەبجە: بەشی راهێنانی خانمانی دووگیان کراوەتەوە

07-04-2025
شکار رێبوار
د. هودا ئەحمەد - ژووری راهێنانی خانمانی دووگیان لە نەخۆشخانەکە. وێنە: رووداو
د. هودا ئەحمەد - ژووری راهێنانی خانمانی دووگیان لە نەخۆشخانەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، چاودێریی دووگیانیی خانمان لە پێش دووگیانییەوە دەستپێدەکات و پێویستە خانمان پێش دووگیانبوون سەردانی پزیشک بکەن و رێنمایی وەربگرن. 
 
د. هودا ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی هەڵەبجە دەڵێت: بۆ هاندانی خانمان بۆ ئەوەی بە سرووشتی منداڵیان ببێت، ئێستا زۆر بە ئاسانی ئازاری منداڵبوون کەمدەکرێتەوە، چەندان ئاسانکاری بەردەستن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری منداڵبوون.
 
ئەو پسپۆڕە جەخت لەوەدەکاتەوە، خانمانی دووگیان لە بنکە تەندروستییەکان لەژێر چاودێرییدا دەبن و کوتانی خانمانی دووگیان نابێت دوابکەوێت.
 
هەروەها گوتی، ئێستا بەشی راهێنانی خانمانی دووگیان کراوەتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی دووگیانیدا سەلامەت بن و هاندەربن بۆ ئەوەی بە سرووشتی منداڵیان ببێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاری کەلار. وێنە: رووداو

توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی کەلار سەروو ئاستی ستانداردە

توێژینەوەیەک لە کەلار کراوە دەریدەخات، رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵان 50٪ لە ئاستی ستاندارد زیاترە. ئەو دایکانەی تەمەنییان لە 35 ساڵ کەمترە منداڵەکانییان قەڵەون و رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی ئەو ناوچەیە سەروو ئاستی ستانداردە.