رووداو - تەندروستی
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕێک دەرمانی پێشکێش بە تەندروستیی هەولێر کرد و ''نرخیان نزیکەی ملیارێک دینار دەبێت''.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-3-2025 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراوی خێرخوازیی کۆڵەک، بڕێک دەرمانیان پێشکێش بە تەندروستیی هەولێر کرد و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێریش گوتی، نرخیان نزیکەی ملیارێک دینار دەبێت و دەرمانەکانی دژەهەوکردن و ئازارشکێنن
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، 75 پالێت دەرمان کە 42 جۆری جیاوازی ئازارشکێن و دژەهەوکردنەکانی تێدایە و بەخشرانە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کە نرخی خەمڵێندراوی نزیکەی ملیارێک دینار دەبێت.
لەبارەی دابەشکردنەکەشی، د. دلۆڤان ئاماژە بەوەدا کە بنکە و نەخۆشخانەکان دەگرێتەوە و ئەمە لە شارەکانی دیکەش ئەنجامدەدرێت.
مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، پڕۆژەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کراوە و لەگەڵ تەندروستیی دهۆکیش دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ