رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری کڕینی دەرمان و پیداویستیی پزیشکی دا و داوای لێبوردنیشی لە خەڵکی سلێمانی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-3-2025 د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی گوتی، "ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی پارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تەندروستیی سلێمانی دەرکرا و هیوادارین بە زووترین کات سەرجەم پێداویستییەکان دابینبکەین".
د. سەباح هەورامی دەڵێت: بەداخەوە ئەو کەسانەی مامەڵە بە دەرمان و بازرگانیکردن پێوەی دەکەن، دەرمانساز نین و هیچ جۆرە بڕوانامەیەکی پزیشکییان نییە.
د. سەباح هەورامی ئەوەشی گوت، سیستمی ئەلیکترۆنی لەنێوان دەرمانخانەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان هەبێت، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دەرمان، تاوەکو نرخی دەرمان جێگیربێت و قۆرخکاریی تێدا نەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ