رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی لەبارەی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزاوە دەڵێت، زۆر سەلامەتە بۆ بەکارهێنان و واتلێدەکات کە تووشی ئەنفلەوەنزا و لێکەوتە مەترسیدارەکانی نەبیت.
ئەمڕۆ دووشەممە 21-10-2024 د. بێریوان ولیا، بەرپرسی بەشی کوتان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر و پسپۆڕی تەندروستیی گشتی بە رووداوی راگەیاند، بڕی پێویستی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزایان هەیە و هاونیشتمانییان دەتوانن لە بنکە تەندروستییەکان دەستیان بکەوێت.
د. بێریوان ولیا دەڵێت: ''ڤاکسینەکان بەخۆڕایین و وات لێدەکات تووشی ئەنفلەوەنزا نەبیت، ئەگەریش تووشی ئەنفلەوەنزا بوویت ئەوا ناهێڵێت نیشانەکانی تووند بن''.
ئەو پسپۆڕە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بۆ منداڵی 6 مانگ تاوەکو بەساڵاچووی 100 ساڵان بەکاردێت، ئەوەش باسدەکات کە ئێستا باشترین کاتە بۆ کوتان بە ڤاکسینەکە.
ئەمانەی خوارەوە گرووپی مەترسیدارن کە لێکەوتەکانی ئەنفلەوەنزایان زیاتر لەسەر دەردەکەوێت؛
- منداڵان
- بەساڵاچووان
- تووشبووانی نەخۆشییەکانی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن
- ئەوانەی چاندنی گورچیلەیان بۆکراوە
- تووشبووانی شێرپەنجە
ئەوەی لەم گرووپە مەترسیدارانەن، بچن ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا وەربگرن؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ