رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەی پەیمانگەیەک لە ئیسپانیا لەسەر بەتەمەنترین خانمی ساڵی رابردوو چەند نهێنییەکی زانستی بۆ شێوازی ژیان و هۆکاری تەمەندرێژیی ئەو خانمە ئاشکرادەکات؛ یەکێکیان بەهێزیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتییەتی.
ماریا برانیاس لە مانگی هەشتی 2024 لە تەمەنی 117 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، توێژەرانی پەیمانگەی توێژینەوەی جۆزێپ کارێراس لە ئیسپانیا کاریان لەسەر جین و پڕۆتینەکانی ئەو خانمە کردووە و دەریدەخەن، هەمیشە وەرزشکردن و بەهێزیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و خۆراکی تەندروست هۆکارە سەرەکییەکانی تەمەندرێژیی ئەو خانمە بوون.
ئەمانەی خوارەوە ئەنجامی دۆزینەوەی توێژەرانن لەبارەی ماریا برانیاسی 117 ساڵانی کۆچکردووە؛
- زۆر حەزی لە ماست بووە، ئەمەش وایکردووە بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵەی زیادببن و کەسەکە گەنجتر بهێڵدرێتەوە.
- جینی پەیوەست بە بەهێزیی بەرگریی جەستە و پتەویی دڵ و دژەشێرپەنجەی هەبووە.
- زیندەچالاکیی جەستەی زۆربووە، ئەمەش زیاتر چەورییەکانی جەستەی سووتاون و کۆلیستڕۆڵی خراپی هەمیشە کەمبووە کە هۆکارێکی جەڵتەیە.
- پەیڕەوی رێژیمی دەریای نێوەڕاستی کردووە؛ ئەمەش واتە هیچ بەرهەمێکی گۆشتێکی نەخواردووە، بەڵکو خۆراکەکانی 'میوە، سەوزە، دانەوێڵە، گوێز، تۆوەکان و چەرەس'ـی خواردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ