ئەو خواردنەوانەی نابێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێنەوە

16-02-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

سەرچاوەی پزیشکیی مایۆکلینیکی جیهانی ناوی چەند خواردنەوەیەک ئاشکرادەکات کە نابێت لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێنەوە، خواردنەوەیەکی باو یەکێکیانە.
 
بەپێی مایۆکلینیک، خواردنەوە گازییەکان، خواردنەوە ترشەکان و ئەوانەشی کە کافاینیان تێدایە نابێت لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێنەوە، هۆکارەکانیشی بەم شێوەیە ئاشکرادەکات؛ 
 
1- خواردنەوە گازییەکان؛ رێژەیەکی زۆر گاز و ترشێتییان تێدایە کە نێوپۆشی گەدە دادەخورێنن و دڵەکزێ و ئاوسانی سک دروستدەکەن، بڕێکی زۆریش شەکریان تێدایە کە راستەوخۆ شەکری خوێن زیاددەکەن.
 
2- خواردنەوە ترشەکان وەکو [شەربەتی پرتەقاڵ، شەربەتی لیمۆ و شەربەتی هەنار]؛ ترشێتیی گەدە زیاددەکەن و ئەگەری دروستبوونی برینی گەدە زیاددەکەن ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێنەوە، هەروەها چینی مینای ددانەکانیش دادەخورێنن.
 
3- خواردنەوەی کافاین وەکو [چا و قاوە]؛ هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ کە هی گوشاری دەروونییە زیاددەکەن، بەمەش لێدانی دڵ و دڵەڕاوکێ زیاددەبن، هەروەها ترشێتیی گەدەش زیاددەکەن و دەشێت دڵەکزێی لێدروستببێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە