رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی دەرمان و ژەهرزانی لە نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، ئەگەر دەرمانەکانی شێرپەنجە دابینکردنیان دوابکەوێت ئەوا لێکەوتی مەترسیدار لەسەر تووشبووان دروستدەبێت و دوور نییە ژیانیان لەدەستبدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5-3-2025 د. توانا تاڵەبانی، پسپۆڕی دەرمان و ژەهرزانی لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، کێشەی کەمیی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە کەرتی حکومیدا وا لە نەخۆشان دەکات کە پەنا ببەنە بەر دەرمانە قاچاخەکانی نەخۆشییەکە.
لەبەردەم بنکە و نەخۆشخانەیەک لە هەولێر پەیامنێری رووداو قسەی لەگەڵ چەند هاونیشتمانییەک کردووە لەبارەی بەردەستبوونی دەرمان و یەکێکیان دەڵێت: ''دکتۆر چوار دەرمانی بۆ نووسیوم؛ سیانیان نین و دەبێت لە دەرمانخانەی تایبەت بیانکڕم''.
نەخۆشێکی دیکە هاتووەتە دەرەوە لە نەخۆشخانەکە و دەڵێت، ئەو دەرمانانەی بۆی نووسراون، هیچی نین و بە ناچاری چووە لە دەرمانخانەی تایبەت بە نرخی زۆر کڕیونی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ