خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە: هیچ مانگێک رێژەی کوتان ناگاتە ئاستی مەبەست

11-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرپرسی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە ئاشکرای دەکات، رێژەی کوتان بە ڤاکسینەکان بە گشتی لە سنووری کۆیە کەمترە لە ئاستی چاوەڕوانکراون و بێمتمانەبوونی خەڵکیش بە هۆکار دەزانێت.
 
ئاشتی عەلی، بەرپرسی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، مانگانە پێویستە 237 منداڵ لە سنووری شاری کۆیە بکوترێن، بەڵام هیچ مانگێک ناگاتە ئەو رێژەیە و دوو هۆکاری سەرەکی هەن بۆ ئەمە؛ یەکەم ناهۆشیاریی خەڵک، دووەم؛ بێمتمانەبوون بە ڤاکسینەکان.
 
ئاشتی عەلی ئەوەش باسدەکات کە ڤاکسینەکان هیچ کێشەیەکیان نییە و هەموویان لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی و تەندروستیی عێراقەوە پەسندی بەکارهێنانیان کراون.
 
د. دەشنێ شوان، بەرپرسی بەشی کوتان لە تەندروستیی سلێمانی داوا لە هاونیشتمانییانیش دەکات، ڤاکسینەکە وەربگرن، چونکە هیچ زیانێکی نییە و کواڵیتیی هەڵگرتن و پێکهاتەی ڤاکسینەکان ستانداردن.
 
بەگوتەی ئارام خەسرەو، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە، نیشانە سەرەتاییەکانی سوورێژە هاوشێوەی ئەنفلەوەنزان هەروەها هەریەک لە نیشانەکانی 'کۆکە، هەناسەتەنگی، تا، بێهێزی و پەڵەی سوور لەسەر جەستە' دەشێت نیشانەی نەخۆشییەکە بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە