رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی کاڵگاری لە کەنەدا دەریدەخات، خانمان بەراورد بە پیاوان کەمتر سوود لە دەرمانی ئازارشکێنەکان وەردەگرن، ئەمەش بۆ فیسیۆلۆژیی جەستەی خانمان دەگەڕێتەوە.
د. توان ترانگ، سەرپەرشتیاریی توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات، زۆرینەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لەسەر ئازارشکێنەکان لەسەر پیاوان کراون و پیاوان زیاتر کاریگەرن بەو جۆرە دەرمانانە.
توێژینەوەکە سەلماندوویەتی، خانمان و پیاوان بە رێگەی جیاواز دەرمانەکانی ئازارشکێن کاریان تێدەکەن، چونکە رێڕەوی سیگناڵەکانی ئازاریان جیاوازە، هەر بۆیە د. توان ترانگ دەڵێت: لە خانمان هۆرمۆنی لێپتین زۆرە و ئەمەش وایکردووە هەستەوەرتر بن بۆ هەستکردن بە ئازار و کاریگەریی ئازارشکێنەکانیش کەمببێتەوە.
سەرئێشە کێشەیەکی باوە کە زۆرجار ئازارشکێنی بۆ بەکاردەهێندرێت، بابەتێک لەسەر سەرئێشە ببینە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ