رووداو - تەندروستی
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا ئاماژە بە چەند سوودێکی بامیە دەکات و یەکێکیان ئەوەیە کە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە.
بەگوێرەی ناوەندی کلڤلاندی پزیشكی، بامیە ئەم 6 سوودە سەرەکییەی هەیە؛
1- ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە، چونکە دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی چەورییە زیانبەخشەكانی خوێن و مەترسیی نەخۆشییەكانی دڵ، جەڵتەی مێشك، قەڵەوی و شەكرەش كەمدەكاتەوە. تەنانەت خراپتربوونی تەندروستیی دڵ هێواشتردەكاتەوە لەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە.
2- مەترسییەکانی نەخۆشیی شەکرەی دووەم کەمدەکاتەوە، چونکە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەڵمژینی شەکر بۆ نێو خوێن و دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان کە ئەمەش هۆکارێکە بۆی.
3- هاندەرێکی دژەشێرپەنجەیە، پرۆتینێك هەیە پێیدەگوترێ (لێكتین)، كە لە بامیە و پاقلەمەنییەكان و دانەوێڵەكان و گوێز هەیە. ئەو پرۆتینە كارایە لە رێگریكردن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و لەنێوبردنی خانە شێرپەنجەییەكانی مەمك.
4- بامیە بە ڤیتامین K دەوڵەمەندە بۆ ئێسك باشە. ئەو ڤیتامینە هانی هەڵمژینی كالسیۆم دەدات لەلایەن ئێسكەكانەوە. بۆیە ئەوانەی ئەو ڤیتامینە لە خۆراكیان كەمە، زۆرتر مەترسیی شكانی ئێسكەكانیان لەسەرە.
5- بڕێکی باش لە ڤیتامین و مادە کانزاییەکانی تێدایە کە 100 گرام بامیە دەشێت ئەمانەی تێدابێت؛
-66%ی ڤیتامین K
-50%ی مەنگەنیز
-35%ی ڤیتامین C
-22%ی فۆلەیت
-14%ی مەگنیسیۆم
-13%ی سایامین
-11%ی ڤیتامین B6
6- قەبزی کەمدەکاتەوە، بەهۆی بوونی ریشاڵێکی زۆر لەنێویدا، وایکردووە وەکو یارمەتیدەرێک بێت بۆ کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی قەبزی.
بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای پێگەیشتندایە، نرخی یەک کیلۆ بامێ لە هەرێمی کوردستان لە عەلوەکان بە کۆ دەگاتە 25 هەزار دینار؛ سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆ بامێ بەکۆ لەنێوان 20 بۆ 25 هەزار دیناردایە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ