رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی خۆراک و رێنوێنیکاری تووشبووانی شەکرە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەو بانگەشەیەی کە گوایە بە گیراوە دەتواندرێت کێش داببەزێت، بە تەواوی هەڵەیە و ئەوە تەنیا ئەفسانەیە.
د. کارۆلین تۆماسۆن، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: هیچ خواردن و خواردنەوەیەک نییە کە راستەوخۆ بەبێ وەرزش و خۆگرتنەوە لە خۆراک، کێش داببەزێنێت بەتایبەت گیراوەی ئاو و لیمۆ.
هەر بۆیە ئەو پسپۆڕە ئاماژە بە وەرزش و پەیڕەوکردنی رێژیمی خۆراکی دەکات و دەڵێت، دوو بنەمای سەرەکین بۆ دابەزاندنی کێش.
لەبارەی گیراوەی ئاوی لیمۆ دەڵێت: ''ڤیتامین سی و مادە کانزاییەکانی تێدایە کە بەرگریی جەستە بەهێزدەکەن و فەرمانەکانی هەرسکردنیش باشتردەکەن، بەڵام بۆ دابەزاندنی کێش نییە''.
هەر بۆیە ئەم دوو بنەمایەی خوارەوە بۆ کێشدابەزاندن پێشنیازدەکات؛
1- وەرزش؛ دەکرێت هەفتانە 150 خولەک وەرزشی کاردیۆ بکرێت.
2- رێژیمی خۆراکی؛ بایەخدان بە 'پڕۆتین، سەوزەکان، میوەکان، خۆراکە دانەوێڵەی تەواوەکان و بایەخدان بە چەورییە ناتێرەکان'.
بە گوێرەی سکووڵی تەندروستیی گشتیی زانکۆی هارڤارد ئەمانەی خوارەوە چالاکیی جەستەیی مامناوەندی رۆژانەن؛ پێشنیاز دەکرێن رۆژانە 30 خولەک بکرێن.
- بەپێ رۆیشتن
- سەماکردن
- پایسکیلواری
- تێنس
- کشتوکاڵ
- مەلەکردن
- شاخەوانی
- شووشتنی ئۆتۆمبێل
- راکردن
- پەت پەتێن
- یارییەکانی وەکو 'باسکە، بالە و تۆپی پێ'
- گسکدانی کارەبایی
- راماڵینی بەفر
- یاریکردن لەگەڵ منداڵ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ