رووداو - تەندروستی
تیمی پزیشکیی مانگرتووان رایدەگەیێنن، لەمڕۆوە دەست دەکرێتەوە بە خواردن بۆ مانگرتووان و هەموویان کە ژمارەیان 13 کەسە، دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-2-2025 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا د. گۆران هەورامی، پسپۆڕی هەناو و سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند، پێشبینیدەکەن کە لە رۆژی شەممەوە بەشێک لە مانگرتووان بنێدرێنەوە ماڵەوە.
هاوکات دکتۆر ئومێد هیدایەت، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار روونی دەکاتەوە، لە نیوەڕۆوە ژەمی یەکەمی خۆراک دەدرێت بە مانگرتووان و ئێستاش جۆرە شیرێکی تایبەتیان دەدرێتێ.
د. سەلمان جاف کە پسپۆڕێکی خۆراکە لە تیمەکە گوتی، ئەگەر خواردن پێدانیان دەستپێبەکەنەوە، ئەوا دۆخی تەندروستییان ئاسایی دەبێتەوە و ماکەکانیان لەسەر نامێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ