لەمساڵدا لە ئەفریقا زیاتر لە 600 کەس بە 'ئاوڵەی مەیموون' گیانیان لەدەستداوە

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
نیشانەکردن ئاوڵەی مەیموون
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە جیهاندا و بەتایبەتیش ئەفریقا لە بڵاوبوونەوەدایە و تووشبوویەکی نەخۆشییەکە لە کۆنگۆ باسی نیشانەکانی دەکات.
 
لوکانگا بوگالا، تووشبووی ئاوڵەی مەیموون دەڵێت: ''سەرەتا تەنیا زیپکەیەکی سادەبوو کە لەسەر چاوم دەرکەوت، دەرمانی چاوم بۆی بەکارهێنا و وامزانی چاکدەبێتەوە، دوای چەند رۆژێک زیپکەی دیکە دەرکەوتن و پێیان گوتم کە نەخۆشم و پێویستە بێمە نەخۆشخانە''.
 
جگە لەمەش، دایکێک بەدیار گۆڕی منداڵە یەک مانگیەکەیەتی کە بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانی لەدەستدا.
 
لە مانگی رابردووەوە، لە ئەفریقا زیاتر لە 20 هەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەو ژمارەیەش 600ـیان گیانیان لەدەستداوە.
 
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆنگۆ، زۆرینەی تووشبووان منداڵ و گەنجانن، کە منداڵان قوربانییانی سەرەکیی نەخۆشییەکەن، چونکە بەرگرییان دژی نەخۆشییەکە کەمە.
 
د. دالی موامبا، پزیشک لە کۆنگۆ دەڵێت: ''زۆرینەی تووشبووان گەنجانن، لە تەمەنی 14 بۆ 35 ساڵانن، بەداخەوە منداڵی خوار پێنج ساڵانیشی تێدایە، لە زانیاریی نەخۆشەکانیش، پەیوەندیی سێکسی هەیە کە کاریگەریی لەسەر تووشبووان هەیە''.
 
لە چەند هەفتەی رابردوو زیاتر لە 200 هەزار قورچکی ڤاکسین گەیشتنە کۆنگۆ و بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە کوتان بکرێت، بەڵام دیار نییە کە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بە وڵاتاندا، دەبێتە قەیرانێکی هاوشێوەی کۆرۆنا یاخود نا؟

نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون چییە و چۆن خۆمانی لێبپارێزین؟
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە