رووداو - تەندروستی
عەبدوڵڵا موخڵیس، ستافێکی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆیە و پشکنینی سییەکان رووندەکاتەوە کە لەنێو کلینیکەکە بۆ ئەوانە دەکرێت کە دەیانەوێت واز لە تووتن بهێنن.
ئەو دەڵێت: لە کەسێکی ئاساییدا دەبێت رێژەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە خوار 4 بێت و پشکنینی تەمەنی سییەکانیش لەڕێگەی ئامێرێکی دیکەوە هەر لەنێو کلینیکەکە بە چەند خولەکێک دەکرێت.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی تۆڕی میدیایی رووداو، کلینیکی ئەنتیتۆباکۆش لە هەولێر کرایەوە.
کلینیکەکە لەنێو نەخۆشخانەی تایبەتی ''پار''ـە و پزیشکی پسپۆڕی سینگ و هەناسە، پزیشکی گشتی و تیمی پەرستاریی راهێندراو هەن، هەموو ئامێرە پزیشکییە پێویستەکان بۆ پشکنین و چارەسەرە پزیشکییەکان دابینکراون.
لەنێو کلینیکەکە ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکێشدەکرێن؛
شیکردنەوەی مێژووی پزیشکیی کەسەکە
پشکنینی گشتیی کلینیکی
پشکنینی توانای سییەکان
پشکنینی گشتیی خوێن
تیشکی سینگ
پشکنینی رێژەی یەکەئۆکسیدی کاربۆن
پشکنینی راددەی کاریگەریی جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان لەسەر تەندروستیی کەسەکە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ