رووداو - تەندروستی
راپرسییەکی نوێ لە سەنگاپوور ئاشکرای دەکات، 55٪ـی کارمەندانی کۆمپانیاکان لە شوێنی کارەکانیان متمانەی کەسییان بە یەکدی نییە، ئەمەش وایکردووە تووشی کێشەی دەروونی ببن.
راپرسییەکە لە سەنگاپوور لەلایەن کۆمپانیای Telus Health بە بەشداریی سێ هەزار کەس کرا و دەرکەوت، زۆرینەی کارمەندانی کۆمپانیاکان متمانەیان بە کارمەندانی شوێنی کارەکانیان نییە، ئەمەش وایکردووە زۆرینەیان هەست بە گۆشەگیریی لە شوێنی کارەکانیان بکەن.
راپرسییەکە ئاشكرای دەکات، ئەو کارمەندانەی لە شوێنی کارەکانیان متمانەیان بە دەوروبەریان نییە زۆرینەیان خوار 40 ساڵان بوون و چوار ئەوەندە ئەگەری تووشبوونیان بە گۆشەگیری زیاتر بووە بەراورد بەوانەی پەیوەندییان لەگەڵ کارمەندانی دیکە پتەوە و متمانەپێکراوە.
پاولا ئالن، توێژەرێکی کۆمپانیاکەیە و دەڵێت: ئەم ئەنجامانە زەنگێکی ئاگادارکەرەوەن لەنێو کرێکارانی گەنج، جگە لەوەش گوشاری دەروونیی سەر کار و نەڕەخسانی ژینگەیەکی لەباری کارکردن وادەکات کارمەندان لە شوێنی کارەکانیان هەست بە نائاسوودەیی و ناڕێکیی دەروونیی زیاتر بکەن.
کۆمەڵەی دەرووندروستی لە بەریتانیا چەند رێنوێییەک بۆ پێشگیری لە هەستکردن بە تەنیایی پێشنیازدەکات وەکو؛
- بەردەوامبوون لەسەر کارێک
- تاقیکردنەوەی چالاکییەک و کارێکی نوێ
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
- فێربوونی کارامەیی و لێهاتوویی نوێ
- بینینی پزیشکی دەروونی یاخود راوێژکاری نەخۆشییە دەروونییەکان
- ئەنجامدانی وەرزشەکانی ئاسوودە بوون و هێوربوونەوە
- رێکخستنی کاتی خەو
- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ