راهێنەرێکی جەستەیی: پیاسەکردن باشترین وەرزشی خانمانی دووگیانە

09-04-2025
شکار رێبوار
د. بێگەرد عوسمان، راهێنەری جەستەیی و دەروونیی خانمانی دووگیان.
د. بێگەرد عوسمان، راهێنەری جەستەیی و دەروونیی خانمانی دووگیان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

راهێنەرێکی جەستەیی و دەروونیی خانمانی دووگیان رایدەگەیێنێت، رێکردن باشترین وەرزشە بۆ خانمانی دووگیان.
 
د. بێگەرد عوسمان، راهێنەری جەستەیی و دەروونیی خانمانی دووگیان بە رووداوی راگەیاند، مەرج نییە خانمانی دووگیان هەمیشە لە هۆڵەکاندا وەرزش بکەن و دەتوانن هەر لە ماڵەوە بە سادەیی وەرزش بکەن، چونکە ئامانجەکە ئەوەیە؛ هەمیشە سووڕی خوێنیان بە چالاکی بمێنێتەوە.
 
د. بێگەرد عوسمان دەڵێت: بە وەرزش و جووڵەی خانمانی دووگیان، کۆرپەلە باشتر خوێن و خۆراکی بۆ دەڕوات و خانمانیش زیاتر ئامادەدەبن بۆ منداڵبوون بە سرووشتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە