رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایدەگەیێنێت، کەسوکارانی ئەنفال پێویستە لەژێر راوێژی کەسانی پسپۆڕی دەروونیدا چارەسەر وەربگرن. روونکردنەوەش لەبارەی کردنەوەی نەخۆشخانەی دەروونی لە گەرمیان دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-4-2025 هاوتا لەگەڵ رۆژی ئەنفال د. سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، بینایەکی تایبەت بە چارەسەریی دەروونی لە گەرمیان تەرخانکراوە، بەڵام رادەستی تەندروستیی گەرمیان نەکراو و کرا بە فەرمانگەیەکی دیکە.
د. سیروان محەممەد ئاشکرای دەکات، ئێستا بیناکەیان وەرگرتووەتەوە، بەڵام پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە بۆ ئەوەی بکرێتەوە بە نەخۆشخانە.
هەروەها ئەو جەختی لەوە کردەوە کە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی تەنگژەی دەروونیی دوای رووداوەکانیان لەسەر کەمببێتەوە و پێشگیری لێبکرێت، پێویستیان بە راوێژی کەسانی شارەزای دەروونی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ