رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، رەمەزان هەلێکە بۆ وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان.
رێکخراوەکە کە ناسراوە بە WHO ئاماژە بەوەدەکات، هەر کەسێک بتوانێت نزیکەی 15 کاژێر بەبێ جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ بەسەرببات {ماوەی رۆژووگرتنی} ئەوا دەتوانێت ماوەی 24 کاژێر بەردەوامبێت لە نەکێشانیان.
ئاماژەش بەوەدەکات کە بەڕۆژووبوون هەلێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و دووبارە نوێبوونەوەی دڵ و سییەکان، تاوەکو لە دووکەڵی ژەهراوی بەدووربن.
کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆ بەردەوامە و ئەمجارە تایبەتە بەوانەی دەیانەوێت لە مانگی رەمەزاندا واز لە جگەرە، نێگەلە و ڤەیپ بهێنن؛ تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرەتای ئەمساڵەوە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی بۆ چوارەم ساڵ راگەیاند، ئێستا پڕۆژەکە فراوانتر بووە و ئەمجارە تایبەتە بە مانگی رەمەزان وەکو دەرفەتێکی دیکە بۆ وازهێنان لە تووتن.
دەتوانیت لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بە وازهێنانت لە تووتن، ئۆتۆمبێلێکی کیلۆمەتر سفر ببەیتەوە؛
سەرەتا بەشداربوو خۆی تۆماردەکات و پشکنینی سەرەتایی بۆ دەکرێت و چارەسەریش وەردەگرێت، پاشان دوای مانگێک دەبیندرێتەوە، ئینجا پاش سێ مانگ دووبارە دەبیندرێتەوە، پاشانیش دوای سێ مانگی دیکە پشکنینی بۆ دەکرێت، واتە 7 مانگ، کەسی بەشداربوو کە وازی لە تووتن هێناوە چاودێری دەکرێت و ئەوانەی لە پشکنینەکان دەردەچن کە وازیان لە تووتن هێناوە، دەخرێنە نێو تیروپشک و لە 1-1-2026 براوەی خەڵاتەکە رادەگەیێندرێت.
بۆ ئەوەی بەشداریبکەیت پێویستە لەم فۆڕمە ناوت تۆماربکەیت، یاخود پەیوەندی بە 07513233353 یان 07713233353 بکەیت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ