بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو نائومێد دەکات

12-02-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو نائومێد دەکات؛ پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو ئاشکرای دەکەن، چارەنووسی دامەزراندنیان دیارنییە و خۆپێشاندان دەکەن.
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، دامەزراندن بە هەموو شێوەیەک رابگیرێت تاوەکو پەسندکردنی خشتەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2025.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-2-2025 دکتۆر لاس ئاراس، پزیشکێکی گشتیی دانەمەزراو بە رووداوی راگەیاند، زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر دەرچوونی پزیشکانی گشتیی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت و تاوەکو ئێستا هیچ دەنگێگ نییە بۆ دامەزراندنیان لە وەزارەتی تەندروستییەوە.
 
هەر ئەمڕۆ دکتۆر محەممەد سەرهەد، نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو گوتی، بەیاننامەی داواکارییان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام گوێیان بۆ نەگیراوە، هەر بۆیە رۆژی پێنجشەممە {بەیانی} خۆپێشاندان دەکەن.
 
لە هەرێمی کوردستان هیچ پزیشکێکی گشتیی دەرچووی 2024 دانەمەزراوە، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو؛ حەوت زانکۆ، بەشی پزیشکیی گشتییان هەیە و ساڵی رابردوو، 778 پزیشکیان پێگەیاندووە کە تاوەکو ئێستا هیچیان دانەمەزراون.
 
ژمارەی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی 2024 بەپێی زانکۆکان بەم شێوەیەیە؛
 
- زانکۆی هەولێری پزیشكی؛ 273 پزیشک
- زانکۆی سلێمانی؛ 288 پزیشک
- زانکۆی دهۆک؛ 102 پزیشک
- زانکۆی زاخۆ؛ 21 پزیشک
- زانکۆی کۆیە؛ 43 پزیشک
- زانکۆی  گەرمیان؛ 15 پزیشک
- زانکۆی کوردستان - هەولێر؛ 36 پزیشک
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نیاز بەرزنجی - د. هونەر رێبوار

نەخۆشنامە؛ زۆرجار رێکلام بۆ دەرمانی گیایی دەکرێت کە نازاندرێت چی تێدایە

پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە بە چیرۆکی ئەو پیاوە 60 ساڵانە دەستپێدەکات کە پشکنینی تیشک ''ئەشیعە''ـی خێزانەکەی بردووەتە نەخۆشخانە و بە دکتۆرەکانی گوتووە، ''چییەتی؟'' بەبێ ئەوەی خێزانەکەی لەگەڵ بێت.