کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا: کحول هۆکاری 5٪ـی شێرپەنجەکانە

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، 5٪ـی هۆکارەکانی شێرپەنجە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە خواردنەوەی کحولەوە هەیە و دەشێت 100٪ پێشگیرییان لێبکرێت.
 
نوێترین راپۆرتی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەریدەخات، لە دوای قەڵەوی و جگەرەکێشانەوە، خواردنەوەی کحول باوترین سێیەم هۆکارە کە بە رێژەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.
 
د. راگاشی سێنگوپتا، پسپۆڕی شێرپەنجە لە کۆمەڵەکە دەڵێت: ''خواردنەوەی کحول لە تەمەنێکی بچووکدا زیانەکانی دوو ئەوەندە دەبێت و لەگەڵ گەورەبووندا دەردەکەون''.
 
تەنانەت روونی دەکاتەوە، بە سنووردارکردن و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول، دەکرێت 8٪ مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەکان کەمببێتەوە.
 
د. ئادەم سکۆڵی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە ئەمریکا گوتی، ئەو توێژینەوانەی ئاماژە بە بێزیانیی کحول دەکەن هەڵخەڵەتێنەرن و پێویستە مرۆڤ بەتەواوی لێی دووربکەوێتەوە، تەنانەت هەنگاو بە هەنگاو کەمی بکاتەوە تاوەکو دەگاتە قۆناخی وازهێنان.
 
بەپێی کۆمەڵەکە، ساڵانە لەو وڵاتە 75 هەزار ئەمریکی تووشی شێرپەنجە دەبن کە لە مێژووی خێزانیی تووشبووەکان، خواردنەوەی کحول هەبووە.
 
دکتۆر ئاراس لەسەر خواردنەوەی کحول: کە ئایینی ئیسلام فەرمووی لە شتێک دووربە، دڵنیابە لەڕووی زانستیشەوە لێی دوور بی باشە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە