نەخۆشنامە؛ ئەو خۆراکانە لە پارشێودا بخۆن، لە رۆژدا برسی نابن

05-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی ناوی ئەو خۆراکانە ئاشکرادەکات کە ئەگەر لە پارشێودا بخورێن، بە درێژایی رۆژەکە کەسی رۆژووەوان برسی نابێت، یەکێکیان ماستە.
 
لە پۆدکاستی نەخۆشنامە لەگەڵ د. هۆلیم هاشم، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراکی بوو و دەڵێت: ئەم خۆراکانەی خوارەوە لە پارشێودا بخورێن، ئەوا رۆژووەوان برسی نابێت وەکو؛ {ماستی کەمچەور، هێلکە، پەنیری کەمسوێر ، گوێز، تەحین و نانی تیری}.
 
د. هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستەکە دەپرسێت، ماست و پەنیر خۆراکی سووکن و رەنگە زۆرێک لە خەڵکی بڵێن، ''بەوانە تێرناخۆین''، ئەمە چۆن لێکدەدرێتەوە؟ د. هۆلیم هاشم لە وەڵامدا دەڵێت: ''ئەو خۆراکانە کالۆری و وزەیەکی زۆر تەندروستیان تێدایە و وادەکەن بەرگەی کاژێرەکانی رۆژووگرتن بگریت''.
 
لەبارەی خواردنەوەکاندا بۆ پارشێو ئەو پسپۆڕە دەڵێت: ئاو باشترین خواردنەوەیە و باشترە چا و قاوە نەخورێنەوە یاخود زۆرخۆریان نەکرێت.
 
لە پۆدکاستەکەدا باسی باشترین خۆراکەکانی بەربانگ کرا و بینەربن؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە