NIH: خۆراکە ئامادەکراوەکان هۆکارێکن بۆ زۆرخۆری و قەڵەوبوون

19-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خۆراکە ئامادەکراوەکان هۆکارێکن بۆ زۆرخۆری و قەڵەوبوون، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەلایەن وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەوە هۆشداریی تووند لەسەر ئەو جۆرە خۆراکانە درا.
 
ئەم توێژینەوەیە لەکاتێکدایە کە رۆبەرت کێنێدی، وەزیری تەندروستیی ئەمریکا چەند بڕیارێکی بۆ کەمکردنەوە و رێگری لە خۆراکە ئامادەکراوەکان کرد و وەکو تاوانباری سەرەکیی بۆ ناڕێکیی شێوازی ژیان و قەڵەوبوونی هاووڵاتییان داینا.
 
رۆبەرت کێنێدی ئاماژەی بەوەشکردووە کە منداڵان قوربانیی سەرەکیی خواردنی خۆراکە ئامادەکراوەکانن و هەر لە ئەنجوومەنی پیران بڕیاری ئەوەی دا، ''لە ژەمی نیوەڕۆی قوتابخانەکان هیچ خۆراکێکی ئامادەکراو نەمێنێتەوە''.
 
بەپێی ئامارەکانی ئەمریکا، ئێستا 70٪ـی خۆراکەکانی هاووڵاتییان، خۆراکە ئامادەکراوەکانن؛ بە گوێرەی دامەزراوەی دڵ لە بەریتانیا، بەکارهێنانی خۆراکە خێراکان و خۆراکە ئامادەکراوەکان وەکو ئایس کرێم، بسکیت و خواردنەوە گازییەکان کە رێژەیەکی بەرزی چەوری تێر و خوێ و شەکریان تێدایە لە سەرانسەری جیهان لە زیادبووندایە و ئەمەش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە زیاددەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.