وەزیری تەندروستیی عێراق: ئامانجمانە بۆ هەموو پارێزگایەک سەنتەری چارەسەری ئالوودەبووان هەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
د. ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق. وێنە: رووداو
د. ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

وەزیری تەندروستیی عێراق ئاشکرای دەکات، پێنج سەنتەری نوێ بۆ شیاندنەوە و چارەسەری ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان لە عێراق دادەنێن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-11-2024 د. ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لە کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر رایگەیاند، پێنج سەنتەری نموونەیی شیاندنەوە و چارەسەربوونی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر دادەنێن کە هەر سەنتەرێک تایبەتە بە سێ پارێزگا. 
 
د. ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق روونی دەکاتەوە، بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان چەندین لایەن لەخۆدەگرێت، ئەوەش پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆ هەیە بۆ تووندوتۆڵکردنی سنوورەکان و بازرگانان، پاشانیش هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ لیژنەی تەندروستی و ژینگە.
 
بە گوتەی حەسناوی، لە سەروبەندی بڕیاردانن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 50ـی ساڵی 2017 لەبارەی مادە هۆشەبەرەکانەوە.
 
ئەو لایەنی میدیاییش بۆ ئەم پرسە بە گرنگ دادەنێت و گوتی، ''ئێمە کار لەسەر لایەنی میدیاییش دەکەین، یاسادانان، پەرلەمان، راگەیاندن، مامۆستایانی ئایینی، هۆزەکان و گەنجان هەموو ئامانە پێویستن بۆ ئەوەی بە هاوبەشی سنوور بۆ مادەی هۆشبەر دابنێین لە عێراق''.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە