توێژینەوەیەک: زۆر بەکارهێنانی شاشەکان باڵخبوون پێشدەخات

15-12-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک دەریدەخات، زۆر بەرکەوتن بە تیشکی شاشەکان کاریگەریی لەسەر هۆرمۆنەکانی زاوزێ دروستدەکات، ئەمەش دەشێت نیشانەکانی باڵخبوون چوار بۆ پێنج ساڵ پێشبخات.
 
توێژەران ماوەی کۆرۆنایان هەڵسەنگاندووە کە لەکاتی قەدەخەی هاتووچۆ و داخرانی شوێنە گشتییەکان، خەڵک لە ماڵەوە بووە و زیاتر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیان بەکار‌هێناوە، بۆیان دەرکەوتووە منداڵانی ئەو سەردەمە جەستەیان خێراتر گەیشتووەتە تەمەنی باڵخبوون.
 
لە دوو توێژینەوەی جیاواز لە تورکیا لە ساڵی 2023 دەرکەوتووە، تیشکی شینی شاشەکان وایکردووە گۆڕانکاریی هۆرمۆنی لەسەر جەستەی بەکارهێنەران دروستبکات، بەجۆرێک تاوەکو زیاتر ئامێرەکان بەکاربهێندرێن، زووتر کەسەکە نیشانەکانی باڵخبوونی دەستپێدەکەن.
 
پسپۆڕان دەڵێن، نیشانەکانی باڵخبوون واتە دەرکەوتنی سیفەتە مێینییەکانی کچان و نێرینییەکانی کوڕان لە 12 ساڵییەوە دەستپێدەکەن، بەڵام بۆ ئەوانەی زۆر لەبەردەم شاشەکانن، لە 9 ساڵییەوە بۆ کوڕان و لە 8 ساڵییەوە بۆ کچان زووتر دەستپێدەکات.
 
بەپێی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی لە ئەمریکا، پێشوەختە باڵخبوون مەترسیی تووشبوون بە 'قەڵەوی، مووی زیادەی جەستە، شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ، تێکچوونی دەروونی و شێرپەنجەی مەمک' زیاددەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نیاز بەرزنجی - د. هونەر رێبوار

نەخۆشنامە؛ زۆرجار رێکلام بۆ دەرمانی گیایی دەکرێت کە نازاندرێت چی تێدایە

پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە بە چیرۆکی ئەو پیاوە 60 ساڵانە دەستپێدەکات کە پشکنینی تیشک ''ئەشیعە''ـی خێزانەکەی بردووەتە نەخۆشخانە و بە دکتۆرەکانی گوتووە، ''چییەتی؟'' بەبێ ئەوەی خێزانەکەی لەگەڵ بێت.